سەردانێکی ئەکادیمی بۆ بەهێزکردنی هاوکاریی زانستی لە نێوان زانکۆی نۆڵج و زانکۆی ئایدن

سەردانێکی ئەکادیمی بۆ بەهێزکردنی هاوکاریی زانستی لە نێوان زانکۆی نۆڵج و زانکۆی ئایدن

زانکۆی نۆڵج پێشوازی لە سەردانی پڕۆفیسۆر دکتۆر جیم کورت ئۆغلو، دیکانی کۆلێژی پزیشکی ددان لە زانکۆی ئایدنی قوبرس کرد. لەلایەن زانکۆی نۆڵجەوە، بەڕێز دەشتی نەجمەدین، سەرۆکی ئەنجوومەنی متمانەی زانکۆی نۆڵج، پێشوازیی لێکرا، بە ئامادەبوونی دکتۆر ئالان قەساب بە نوێنەرایەتی کۆلێژی پزیشکی ددان و دکتۆر محەممەد عەزیز، بەرپرسی پەیوەندییەکانی زانکۆی نۆڵج.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕێگا و شێوازەکانی بەهێزکردنی هاوکاریی ئەکادیمی و زانستی لە نێوان هەردوو زانکۆکە کرا، هەروەها گفتوگۆ لەسەر ئەگەری واژۆکردنی ڕێککەوتننامە و یاداشتەکانی تێگەیشتن لە بواری زانستی کرا؛ بە تایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموونە ئەکادیمییەکان، هاوکاری لە بواری توێژینەوەی زانستی، ئاڵوگۆڕی خوێندکاران و ئەندامانی هەیئەتی فێرکاری، و بەڕێوەبردنی بەرنامە و چالاکییە زانستییە هاوبەشەکان.

ئەم سەردانە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی زانکۆی نۆڵج بۆ فراوانکردنی تۆڕی هاوبەشییە ئەکادیمییە نێودەوڵەتییەکانی و بەهێزکردنی هاوکاری لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە فێرکارییەکانی دەرەوەی عێراق دێت، بەو ئامانجەی کە بەشداری بکات لە بەرزکردنەوەی ئاستی پەروەردە و خوێندن و توێژینەوەی زانستی، و هەروەها دروستکردنی دەرفەتی ئەکادیمیی نوێ بۆ خوێندکاران و ئەندامانی هەیئەتی فێرکاری.


 

پەیوەندیمان پێوە بکە

تۆمار: +964 750 3000 600
تۆمار: +964 750 3000 700
سەرۆکایەتی: +964 750 3000 800

نامەی ئەلیکترۆنیمان بۆ بنێرە

[email protected]