فێستیڤاڵی کولتووری و تەندرووستی لە زانکۆی نۆڵج بەڕێوەچوو
کۆلێژی دەرمانسازیی زانکۆی نۆڵج، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی دەرمانسازان، فێستیڤاڵێکی کولتووری و تەندروستی ڕێکخست.
ئەم فێستیڤاڵە کۆمەڵێک چالاکی لەخۆگرت، لەوانە فرۆشتنی خواردن و بەرهەمی جۆراوجۆر، و دابینکردنی هەلی کار و پەیوەندی بۆ دەرمانسازان.
هەروەها، داهاتی ئەم چالاکییە تەرخان دەکرێت بۆ پشتگیری نەخۆشخانەی نانەکەلی، بە ئامادەبوونی توێژەران و نوێنەرانی نەخۆشخانەکە.
ساڵانە زانکۆی نۆڵج چەندین فێستیڤاڵ و چالاکی جۆراوجۆر لە یادە و بۆنەکاندا ڕێکدەخات و داهاتی کۆکراوەی چالاکییەکانیش هەر جارە و بە شوێنێک یام دامەزراوەیەکی پەیوەست بە هاوکارییە مرۆڤایەتییەکان دەبەخشێت.