بەشی زمانی ئینگلیزی سیمینارێکیان پێشکەش کرد
بەشی زمانی ئینگلیزی، لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی نۆڵج، سیمینارێکی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی کتێبی وانەیی بەڕێوە برد، کە لەلایەن مامۆستای یاریدەدەدەر ئیسراء فیکرەت فەتاح پێشکەشکرا.
بە ناونیشانی (Aligning Structure and Aesthetics: Coursebook Evaluation Seminar on Grammar in Context and Teaching Literary Texts)، کە تێیدا شێوازەکانی پەروەردەیی دوو کتێبی Grammar in Context و Teaching Literary Texts لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت و بەراورد دەکرێن، بە ئامانجی هەڵسەنگاندنی گونجانی کتێبەکان، هاوتایی لەگەڵ پڕۆگرامی خوێندن، و بەکارهێنانی شێوازی کاریگەر لە پۆلی وانەدا.