زانکۆی نۆڵج یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ کۆمپانیای Malbray Chemical واژوو دەکات
زانکۆی نۆڵج یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی (MoU) لەگەڵ کۆمپانیای Malbray Chemical واژوو کرد، کە
مەبەست لێی بەهێزکردنی هاوکاریی نێوان بواری پەروەردەی ئەکادیمی و کەرتی نەوت و گاز. ئەم هاوکارییە بواری ئەندازیاری نەوت، تەندروستی و سەلامەتی و ژینگە (HSE)، ڕاهێنانی تەکنیکی، پەرەپێدانی فێرخوازان و بەرزکردنەوەی تواناکانی پیشەیی دەگرێتەوە.
بەپێی ئەم ڕێککەوتنەی پێنج ساڵە، هەردوو لایەن لە بوارەکانی وۆرکشۆپ، سیمینار و ڕاهێنانی پیشەیی بۆ خوێندکاران، دەرفەتی ڕاهێنان و کارامۆزی، سەردانی مەیدانی، پرۆژەکانی ساڵی کۆتایی و ئاڵوگۆڕی زانیاریی تەکنیکی هاوکاری دەکەن.
هاوکات، ڕێککەوتنەکە ئامانجی پەرەپێدانی توێژینەوەی ئەکادیمی و جێبەجێکراو و زیادکردنی دەرفەتی فێرخوازان بۆ ناسین و تێگەیشتن لە پێداویستییە کردارییەکانی کەرتی نەوت و گاز هەیە.